نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە خانەقین دروست دەکرێت

نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە خانەقین دروست دەکرێت
قایمقامیەتی قەزای خانەقین دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.


یوسف ئیبراهیم بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خانەقین ڕایگەیاند "ئەمڕۆ هەنگاوەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەخۆشییە گواستراوەکان لە شاری خانەقین دەستی پێکرد".


گوتیشی "نەخۆشخانەکە بە تەنیشت نەخۆشخانەی گشتیی خانەقینەوە دروست دەکرێت و لە پاش کۆتاییهاتنی پەنای کۆرۆنا لەلایەن نەخۆشخانەی خانەقینەوە چۆنیەتی بەکارهێنانی دیاری دەکرێت".


هەروەها ڕوونی کردەوە نەخۆشخانەکە هاوشێوەی نەخۆشخانەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لەلایەن خێرخوازانەوە دروست دەکرێت.












باسنیوز

Top