30 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرای كرد ئەمڕۆ دوو تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، هەریەكەیان لە شارەكانی بابل و كەركووك بوون.
وەزارەتەكە دەریخستووە شەش لە تووشبووە نوێیەكان لە ناوچەی رەسافەی بەغدان، سێ كەسی تریش لە شاری پزیشكیی بەغدان، سێ كەسیش لە شارەكانی بەسرە، كەركووك و دیوانیەن، چوار تووشبووش لە كەربەلا و چواری تریش لە نەجەف، لە هەریەك لە هەولێر و موسەناش دوو تووشبوو، شەش تووشبووی نوێش لە پارێزگای سلێمانی.
جێی باسە هەر ئەمڕۆ 14 كەسی تووشبوو بە ڤایرۆسەكە لە عێراق چاك بوونەتەوە.
باسنيوز
