لە ھەولێر ته‌نیا دوێنی 874 شۆفێر سزا دراون
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ته‌نیا دوێنێ سێشه‌ممه 24/3/2020، له هه‌ولێر 874 شۆفێر سزا دراون، كه سزاكانیان به‌م شێوه‌یه بووه:
427 بەڵگەنامە لە شۆفێران وەرگیراوە
21 ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە
شه‌ش ماتۆرسکیل دەستیان بەسەردا گیراوە
447 سزای شۆفێرانیش دراوە کە بە ڕێگەی نامەی مۆبایل سزاکەیان بۆ چووە
بۆ ھەر یەک لەو شۆفێرانەش 100 ھەزار دینار سزا دراون
باس‌نیوز
