تا ئێستا دوو ھەزار شۆفێر لە ھەولێر سزا دراون

تا ئێستا دوو ھەزار شۆفێر لە ھەولێر سزا دراون
لە ماوەی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ لە هەولێر سزای دوو ھەزار شۆفێر دراوە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلیش دەستیان بەسەردا گیراوە.

لە ماوەی ١١ رۆژی قەدەغەی ھاتوچۆدا لە شاری ھەولێر دوو ھەزار شۆفێر سزا دراون و سزاکانیش پێکدێن لە پێبژاردن و دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل.

بەشێک لە سزاکان بە نامەی مۆبایل بۆ شۆفێرەکان رۆیشتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد لەو سەرپێچیانە دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی نەخۆشخانەیەکی ئەھلی ھەولێرن و لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێلی دیکە کە ھاووڵاتیان بە نایاسایی گواستووەتەوە بۆ ناو ھەولێر.









باسنیوز


Top