بابكه‌یی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش زۆر وڵات ده‌ستی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی كرد
د.رێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ عێراق و ناوچه‌كه سه‌لماندی كه خاوه‌نی توانایه‌كی باشه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له كاتێكدا ئه‌م په‌تا بایۆلۆژییه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تووشی شۆك كردووه".
ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده تواناكان له‌ڕووی داوده‌رمان و ته‌ندروستییه‌وه سنوورداره، به‌ڵام بۆ لێهاتوویی و چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌و قه‌وارانه‌ی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا باشترین شێواز و رێكاری گرتووه‌ته به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه".
جه‌ختیشی كرده‌وه: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌لماندی كه جێگه‌ی متمانه‌یه و بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشی سه‌لماند كه ده‌توانێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت و رێگاچاره‌سه‌ره‌كان به‌پێی ستانداری ته‌ندروستیی نێوده‌وڵه‌تی بووه و رێكاره‌كان جێگای ته‌قدیری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوون".
د.رێبوار بابكه‌یی ئاماژه‌شی به‌وه‌ش كرد: "كوردستان له‌م قه‌یرانه پشتی به خۆی به‌ست، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به ﻻی خۆیدا راكێشا، چونكه پێش عێراق و هه‌ندێك له وڵاتانی جیهانیش ده‌ستی به رێكاری توند كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌مه زیانی ماددی بۆ داهاتی حكوومه‌ت هه‌بوو، به‌ڵام حكوومه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆیی خسته پێش دارایی، بۆیه ده‌بینین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی متمانه به تواناكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هه‌روه‌ك بینیمان چین هاوكاریی گه‌یانده كوردستان".
باس‌نیوز
