مستەفا چاوڕەش: پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا به‌شداره‌

مستەفا چاوڕەش: پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا به‌شداره‌
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی حه‌فتای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رای گه‌یاند، پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شداره‌ و داوای پابه‌ندبوونیش له‌ هاووڵاتیان ده‌كات.

مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی یەکەکانی حەفتای ھێزی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھاوکار و پشتیوانی تەواوی ھێزە ئەمنی و یەکە ئیدارییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆ سەرخستنی ڕێکارە تەندروستی و کارگێڕییەکان و پاراستنی تەندروستیی ھاووڵاتیان و لە چەند ناوچەیەکیش لەسەر داوای یەکە ئیدارییەکان، ھێزەکان ھاوشانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ، به‌شدارن له‌ جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە تەندروستی و کارگێڕییەکان.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، سەرباری ئەرکی سەرەکیی ھێزەکانی پێشمەرگە کە خۆی لە پاراستنی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان لەھەر ھەڕەشەیەکی تیرۆریستان دەبینێتەوە، بەڵام ئامادەییان ھەیە بۆ جێبەجێکردنی ھەر ئەرکێک پێیان بسپێردرێت لە پێناو پاراستنی ھەرێمی كوردستان و گیانی ھاووڵاتیان و باشتر جێبەجێکردنی رێکارەکانی قەدەغەی ھاتوچۆ.












باسنیوز

Top