وه‌زاره‌تی بازرگانی: بڕی پێویستی خۆراك له كۆگاكاندا هه‌یه و جووڵه‌ی بازرگان‌یش به‌رده‌وامه
فه‌تحی محه‌مه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دڵه‌ڕاوكێیه‌ك له‌نێو خه‌ڵكیدا له‌باره‌ی پێویستییه خۆراكییه‌كان هه‌بێت، له جێگه‌ی خۆیدا نییه، چونكه ده‌روازه‌كان دانه‌خراون و جووڵه‌ی بازاڕ به‌رده‌وامه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له ئێران و توركیاوه سه‌دان كامیۆن كه‌لوپه‌ل له ڕیگه‌دان بۆ هه‌رێمی كوردستان و "پێویست به دڵه‌ڕاوكێ ناكات، خه‌ڵك به ئاسانی پێداویستییه‌كانی ده‌ست ده‌كه‌وێت".
ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه هه‌زاران تۆن خۆراك له كۆگاكاندا هه‌ن و به به‌رده‌وامیش باری زیاتر ده‌هێندرێنه كوردستان، كارگه ناوخۆییه‌كانیش كاری خۆیان له‌مباره‌یه‌وه ده‌كه‌ن. گوتیشی: "سنووره‌كان جووڵه‌یان به‌رده‌وامه".
باس‌نیوز
