قایمقامی خەبات: لە ناحیەی تۆبزاوە کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندارن

قایمقامی خەبات: لە ناحیەی تۆبزاوە کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندارن
قایمقامی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە ناحیەی تۆبزاوە(رزگاری)ی سەربە قەزای خەبات کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندارن.

سوارە ئەکرەم، قایمقامی قەزای خەبات راگەیاند، "رووداوەکە ئەمڕۆ لەسەر کێشەی چوونی مەڕ و ماڵاتی هاونیشتمانیەک بۆ نێو کشتوکاڵی هاونیشتمانییەکی دیکە رووی داوە".

قایمقامی قەزای خەبات ئاماژەی بەوە کرد، بەو هۆیەوە شەڕ لەنێوان هەردوو لادا رووی داوە و بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان کەسێك کوژراوە و دووانی دیکەش بریندار کە یەکێک لە بریندارەکان باوکی کوژراوەکەیە.

سوارە ئەکرەم ئەوەی خستەڕوو، "بکوژەکە کە خاوەنی کێلگەی کشتوکاڵە، دوای رووداوەکە خۆی رادەستی پۆلیسی هەولێر کردووە".


رووداو
Top