قایمقامیەتی چەمچەماڵ: گومانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سنوورەکەدا هەیە، مەچنە دەرەوە

قایمقامیەتی چەمچەماڵ: گومانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سنوورەکەدا هەیە، مەچنە دەرەوە
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵ داوا لە هاونیشتمانییان دەکات کە ئەمڕۆ 22-3-2020 گومانی تووشبوون بە کۆرۆنا و گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە لە سنووری قەزاکە هەبووە، بۆیە هاونیشتمانییان پێویستە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

لە ئاگادارییەکەی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ دا هاتووە، "تکایە هیچ کەسێک بەمەبەستی مەراسیمی ناشتن و پرسە سەردانی هیچ شوێنێک نەکات و لە ماڵەکانی خۆتان بمێننەوە".

کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان 54 تووشبوون، لەنێویاندا یەک کەس گیانی لەدەستداوە و 13 کەس بەتەواوی چاکبوونەتەوە. لە پارێزگای هەولێر تاوەکو ئێستا 10 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانییان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە. لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بە هێڵی بەپەلەی 122 بکەن.

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگاداری بەپەلە

ئاگاداری دانیشتوانی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکەین کە هەر ئەمڕۆ ۲۲/ ۳/ ۲۰۲۰گومانی توشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوراکەماندا هەیە ، تکایە هیچ کەسێک بەمەبەستی مەراسیمی ناشتن و پرسە سەردانی هیچ شوێنێک نەکات و لەماڵەکانی خۆتان بمێننەوە بۆ ئەوەی پارێزراوبن ...

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ

۲۲/ ۳/ ۲۰۲۰


رووداو
Top