وەزارەتی تەندروستی داوای درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەکات
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە کەمێک لەمەوبەر (چوارشەممە ١٨ی ئاداری ٢٠٢٠) بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی تەندروستی سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی کردووە و ئاماژەی بەوە داوە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی ڕاگرتنی جموجۆڵ و هاتوچۆ، کاریگەریی زۆر باش هەبووە لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاکان و ئیدارەکان و دامودەزگا ئەمنییەکانی کردووە و داوای درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و بەردەوامبوونی هاووڵاتیانی لە ماڵەکانیان کردووە.
بە گوێرەی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، لە شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی ئاداری ٢٠٢٠ەوە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر، قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان راگەیاندراوە.
باسنيوز
