وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە ڕوونکردنەوەی دا
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری رای گەیاند، دابەشنەکردنی مووچە پەیوەندی بە نەبوونی پارەوە نییە، بەڵکوو قەدەغەی هاتوچۆ هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەیە.
ڕوونیشی کردەوە، لە ڕۆژی یەکشەممەوە پارەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیە و هیچ کێشەیەک لە بوونی پارەکە نییە.
وەزیری دارایی ئاشکرای کرد: “ئێستا بە دوای میکانیزمێکدا دەگەڕێن، بۆ ئەوەی بتوانن تەندروستیی هاووڵاتیانیش بپارێزن و مووچەش دابەش بکەن”.
شەوی ڕابردوو د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند کە مووچەی پێشمەرگە ئامادەیە و “خشتەی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاماده‌كراوه، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و رێكارانه‌ی كه بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته به‌ر، ده‌كه‌وێته دوای ئه‌و رێكارانه”.
هاوکات ئاماژەی دا: “فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه مووچه‌كانیان له خەزێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه و به‌م زووانه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت. ئه‌م رێكارانەش تەنیا بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و خانه‌واده‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر”.
باس‌نیوز
