نێچیرڤان بارزانی: یادکردنەوەی کارەساتی هەڵەبجە رێزگرتنە لە قوربانیانی گەلەکەمان
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم هاتووە: "یادکردنەوەی ئەم کارەساتە، ڕێزگرتنە لە قوربانییانی گەلەکەمان، بەتایبەت شههيدانى ئهو کارەساتە و جەختکرنهوهی بەردەواممانە لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێک بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانى ئاوا و جینۆسایدی گەلی کوردستان و هەر گەل و پێکهاتەیەک لە هەر شوێنێکی جیهاندا بە هەر بیانوویەکی سیاسی، ئایینی و ئیتنی بێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەداخەوە تا ئێستا حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی دانیشتووان و ژینگەی وێرانکراو و ژاراویکراوی پارێزگای هەڵەبجە و هیچ دەڤەرێکی دیکەی کوردستان وەک قوربانیی دەستی دەوڵەتی عێراق. داواكارین حکوومەتی عێراق وەک بەرپرسیارییەکی یاسایی و ئەخلاقی، لهمبارهيهوه ئهركى خۆى جێبهجێ بكات".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ سی و دوو ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شههيددا تێدەپەڕێت كه لهلايهن ڕژێمى پێشووى عێراقهوه ئهنجام درا و بووە هۆی شههيدبوونى پێنج هەزار هاووڵاتیی بێتاوان و برینداربوونی هەزارانی دیکە و ئاوارەبوونی هەزاران خێزان، تا ئێشتاش کاریگەریی لێکەوته مهترسيدارهكانى بەسەر باری تەندروستی و دەروونیی خەڵک و ژینگەی ناوچهكهوه هەر بەردەوامە.
یادکردنەوەی ئەم کارەساتە، ڕێزگرتنە لە قوربانییانی گەلەکەمان، بەتایبەت شههيدانى ئهو کارەساتە و جەختکرنهوهی بەردەواممانە لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێک بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانى ئاوا و جیشارستانییهتی مرۆڤایەتیدا.
شههيدانى ههڵهبجه و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن و لە ویژدانی کوردستانیياندا زیندوون، له كاتێكيشدا به ڕێز و شكۆوه يادى شههيدان دهكهينهوه، به ئومێدهوه له داهاتوو دهڕوانين.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١٦/٣/٢٠٢٠
K24
