كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له مافی بەرکەوتوانی كیمیایی سه‌رده‌شت په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌ڵه‌بجه دەکەن
به بۆنه‌ی 32هه‌مین ساڵڕۆژی یادی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له مافی بەرکەوتوانی كیمیایی شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، په‌یامێكیان ئاراسته‌ی هه‌ڵه‌بجه كرد و تێیدا داوا له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن له ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆیان بپارێزن.
كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له مافی بەرکەوتوانی كیمیایی سه‌رده‌شت، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی به (باس‌نیوز) دراوه و وێڕای گه‌یاندنی پەیامی هاوخه‌می و ڕێز بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و شەهیدانی ده‌ڵێن: "(32) ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیایبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێده‌په‌ڕێ، له كاتێكدا یادی ئه‌و ڕۆژه تاڵه ده‌كه‌ینه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرترین هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوین".
له به‌شێكی دیكه‌دا ده‌شڵێن: "(32) ساڵ لهمهوپێش، كه هه‌ڵه‌بجه كیمیایباران كرا و دانیشتوانی ئه‌م شاره هیچ ئاگادارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م گازه ژه‌هراوییه نه‌بوو، بۆیه ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی لێكهوتهوه، به‌ڵام ئێستا هه‌موومان شاره‌زاییمان له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵای ڤایرۆسی كۆرۆنایه هه‌یه، كه تووشمان بووه، بۆیه داواكارین گوێڕایه‌ڵی ڕێنمایی پسپۆڕانی شاره‌زای ته‌ندروستی بن و خۆتان بپارێزن".
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی شاری سه‌رده‌شتی ڕۆهه‌ڵاتی كوردستان، داوا له كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی له خه‌می خه‌ڵكیدا بن، به داببینكردنی پاكوخاوێنی و زانیاری بڵاوكردنه‌وه، ڕشاندنی كۆڵان و شه‌قامه‌كان به ده‌رمانی پاككه‌ره‌وه ئه‌و ئه‌ركه جیبه‌جێ بكه‌ن. ده‌شڵێن: "هه‌موومان به هاوكاریی یه‌كتر ده‌توانین به‌سه‌ر كۆرۆنادا زاڵ بین".
باسنيوز
