وەزیری ناوخۆ ڕەنگە قەدەغەی ھاتوچۆ بە شێوازێکی ئاسانتر درێژ بکەینەوە

وەزیری ناوخۆ ڕەنگە قەدەغەی ھاتوچۆ بە شێوازێکی ئاسانتر درێژ بکەینەوە
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ڕەنگە بە “شێوازێکی ئاسانتر”، قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەیەک درێژ بکەنەوە و لەمبارەیەشەوە بەیاننامەیەکی فەرمی دەردەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٠، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا خەریکی ھەڵسەنگاندنی قەدەغەکردنی ھاتوچۆی ھاوڵاتیانن و دواتر لەگەڵ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئەو پرسە ھەماھەنگی دەکەن و لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە ھەموو ھاووڵاتیان لە چۆنیەتی ڕێنوێنییە تازەکەیان ئاگادار دەکەنەوە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: “ڕەنگە ماوەی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ بە شێوەیەکی ئاسانکاری درێژ بکەینەوە، بۆ ئەوەی ھاوڵاتییان ڕووبەڕووی ھیچ گرفتێکی دیاریکراو نەبنەوە، بەڵام دواتر ھەموو ڕێنوێنییەکان لە ڕێگەی ڕاگەیاندراوێکەوە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە”.

ڕێبەر ئەحمەد جەختی کردەوە کە قەدەغەکردنی هاتوچۆ “کارێکی باش بووە” و لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی بووە و “بێگومان خەڵکی کوردستان سوودیان لەم بڕیارە بینیوە”.

پێشتر بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ، لە بەرەبەیانی ١٤ی ئاداری ٢٠٢٠ و بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر کە تا کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت، قەدەغەی هاتوچۆ لە سەنتەری هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی راگەیاندرا.















باسنیوز
Top