پشتێنەی سەوزی هەولێر كاریگەری لەسەر باشكردنی ژینگەو كەش و هەوا دروست دەكات
سهبارهت به دروستكردنی پشتێنی سهوزایی بهدهوری پایتهختی هەرێمی كوردستان كه درێژی بازنهكەی (75 كم) و پانیهكهی (2 كم)ە، ئهمهش واته ئهگهر ئهم پشتێنیه دروست بكرێت، ئهوا رووبهروی 150 كم چوارگۆشه سهوزایی له پایتهخت زیاد دهكات، ئایا ئهم پرۆژهیه تاچهند كاریگەری لەسەر گۆرانكاری ژینگهی پایتهخت هەیە، دكتۆر هەڵۆ مستەفا عەسكەری سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بەمجۆرە ئاماژەی پێكرد، كە ئەمە پرۆژەیەكی زۆر گرنگە، چونكە ئەو پشتێنە سەوزاییە بەو پانتایە گەورەیە كە باسی لێوە دەكەین بەراستی كارێكی زۆر و گەورەو گرنگە بۆ پاراستن و چاككردنی ژینگەی پایتەخت و من دەلێم نەك ئەو جۆرە پرۆژانە، بەڵكو چاندنی یەك نەمام كارێكی گەورەو پیرۆزە و كاریگەری لەسەر گۆڕینی كەش و هەوا دروست دەكات و لەكاتێكدا پرۆژەیەك بەو ئاست و قەبارە گەورەیەوە بێت كە بەدەیەها كیلۆمەتر بە دارودرەخت و نەمام سەوز بكەیت ئەوە لەرووی زانستیەوە بێگومان دەبێتە سەرچاوەیەكی باش بۆ گۆڕانكاری ئیجابی بۆ كەش و هەوای پایتەختی هەرێمی كوردستان و لەم جۆرە پرۆژەیەدا چوار دەوری شاریش لێ سوودمەند دەبێت، ئەگەر بتوانرێت ئەو پرۆژەی پشتێنەی سەوزی شاری هەولێر جێبەجێ بكرێت بەو پلانەی حكومەت دایناوە ئەوە من بە هەموو توانایەكی مرۆیی و تەكنەلۆژایا و زانستی خۆمان پاڵپشتی دەبین و هیوادارین ئەو پرۆژە گرنگە جێبەجێ بكرێت، چونكە ئەو پرۆژەی پشتێنەی سەوز لەیەك كاتدا كاریگەری یەكجار زۆری لەسەر باشكردنی ژینگەو كەش و هەوای پایتەخت و دەوروبەری دروست دەكات.
