راگەیاندنی باشماخ: بڕیاری راگرتنی جووڵەی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ نەدراوە
موختار حاجی عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگەی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ راگەیاند، " بڕیاری راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ناگرێتەوە و هاتووچۆ بەردەوامە".
موختار حاجی عەلی باسی لەوە کرد، سەرجەم رێکارە پێویستەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتە بەر و رێکارەکان بەردەوامن. هاوکات جموجۆڵی بازرگانییش لە سنوورەکەمان بەردەوامە.
ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی نووسراوێک کە ئاراستەی دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی گەرمیان کراوە، باس لەوە کراوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی خۆپارێزی بۆ رێکخستنەوە و بەشێوەی کاتی لە 14-03-2020ـەوە تاوەکو 16-03-2020 هاتووچۆی بازرگانی لەو سنوورە رادەگیردرێت.
