له‌ كه‌لار هاووڵاتییەک بەهۆی کڕینی گاز لە تانکەرە ئێرانییەکان خرایە دابڕگەی پزیشکییەوە

له‌ كه‌لار هاووڵاتییەک بەهۆی کڕینی گاز لە تانکەرە ئێرانییەکان خرایە دابڕگەی پزیشکییەوە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی کەلار ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری کەلار، بەهۆی کڕینی گاز لە تانکەرە ئێرانیەکان خرایە دابڕگەی پزیشکییەوە.

هەردی سەرکەوت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی کەلار، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/3/2020، هاووڵاتییەکی دانیشتووی کەلار، بەهۆی کڕینی گاز لە تانکەرە ئێرانییەکان، لە دابڕگەی پزیشکیی کەلار خرایە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە".

گوتیشی: "سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری کەلار ئاگادار دەکەینەوە، کە نابێت بە ھیچ شێوەیەک کڕین و فرۆشتن لەگەڵ بارهەڵگرە ئێرانییەکان بکەن، بە پێچەوانەوە هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و دەخرێنە دابڕگەی پزیشکییەوە".












باسنیوز

Top