کەنعان خەیلانی: ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ پێداچوونەوە بە ڕێنوێنییەکان کۆدەبێتەوە
كه‌نعان خه‌یلانی، سەرۆکی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رايگەیاند، هاتوچۆی خه‌ڵك له شوێنه گشتییه‌كان لە نێو شاری هه‌ولێر كه‌مبووەتەوە و ”لە ئاستی هەولێر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی باشە، به‌ڵام جه‌ختكردنه‌وه‌ی باشی ده‌وێت، چونكه هێشتا ده‌بینین لێره و له‌وێ كۆبوونه‌وه هه‌یه و ئاهەنگی بووک گواستنەوە هەیە“.
هۆشداریشی دا کە دەبێت خەڵکی زیاتر ئاگادار بن. بۆیە ”ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە و پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکان دەکات، هەروەها بۆ ئەوەیە کە خەڵکی ئاگادار بکەینەوە تا پابەندی ڕێنماییەکان بن“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ڕێکاری توند و خێراتر دەگیرێتە بەر، چونکە ”ئه‌م نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ری نییە، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه خۆپارێزی بكرێت".
باسنيوز
