نێچیرڤان بارزانی: هێرشەكەی تاجی پێشهاتێكی مەترسیدارە

نێچیرڤان بارزانی: هێرشەكەی تاجی پێشهاتێكی مەترسیدارە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشەكەی سەر سەربازگەی تاجی كردو رایگەیاند،"ئه‌م هێرشه‌ پێشهاتێكى ترسناكه‌ و زيان به‌ به‌رژەوه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌گه‌يه‌نێت و دۆخى وڵات ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌"

هێشتا تيرۆر مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ و داعش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه‌ له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسايشى عێراق و ناوچه‌كه‌



نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكدا ئەوەشی راگەیاندوە،"هێشتا تيرۆر مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ و داعش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه‌ له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسايشى عێراق و ناوچه‌كه‌ و بۆ له‌ناوبردنيان پێويستى به هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه‌."

دەقی پەیامەكە:

به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كييه‌ ده‌كه‌ين كه ‌شه‌وى ڕابردوو هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سه‌ربازگه‌ى ئه‌لتاجى له‌ به‌غدا كرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى گيانيان له‌ده‌ست دا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌شيان بريندار بوون.

له‌ كاتێكدا هاوسۆزى و هاوخه‌ميمان بۆ خانه‌واده‌ى قوربانيان و وڵاته‌كانيان ده‌رده‌بڕين، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هێرشه‌ پێشهاتێكى ترسناكه‌ و زيان به‌ به‌رژوه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌گه‌يه‌نێت و دۆخى وڵات ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌، به‌تايبه‌تى كه‌ هێشتا تيرۆر مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ و داعش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه‌ له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسايشى عێراق و ناوچه‌كه‌ و بۆ له‌ناوبردنيان پێويستى به هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه‌.

داوا له‌ لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ين هێرشكاران بدۆزنه‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووى ياسايان بكه‌نه‌وه‌، ڕێگه‌ش له‌ دووباره‌بوونه‌ى ئه‌م هێرش و دوژمنكاريانه‌ بگرن كه‌ ده‌بنه‌ هۆى نانه‌وه‌ى پشێويى زياتر و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

12/3/2020



خەندان
Top