شوفێر و خاوەن بەنزینخانەكان ئاگادار دەكرێنەوە
عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگا چەند رێنماییەكی نوێ دەردەكەین، یەكێك لەوانە تایبەتە بە بەنزینخانەكان، دەبێ بەنزینخانەكان چەند پەمپیان ھەبێت، ھێندە كارمەندیشیان ھەبێت، نابێ چیتر شوفێرەكان خۆیان دەست لەو سۆندەیە نەدەن كە بەنزینی پێ لە ئۆتۆمبێل دەكرێت، بەڵكو دەبێت كارمەندەكانی بەنزینخانە تێیبكەن، چونكە ئەوە یەكێكە لە ھۆكارەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
گوتیشی: "لەبارەی چایخانەكان بڕیاردەدەین كە تیمەكانی رشاندن بچن و دەرمانی لێ بڕشێنن، ھەروەھا لەبارەی قەرەباڵغی و یاریكردن ئاگاداریان بكەنەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان دوا كۆبوونەوەی ئاسای ئەنجوومەن دەبێت، بەھۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا.
K24
