گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان: زۆربه‌ی شوێنه‌كانی گه‌شتوگوزار داده‌خرێن
ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هەرێمی کوردستان بڕیاری له‌سه‌ر چەند خاڵێک داوە کە بریتین لە:
1- داخستنی سه‌رجه‌م هاوینه‌هه‌واره‌كان و پرۆژه گه‌شتیارییه‌كان.
2- داخستنی سه‌رجه‌م كافتریا‌كان.
3- راگرتنی دانیشتن و خواردن له خواردنگه خێراكان (ته‌نیا سه‌فه‌ری رێگه‌پێدراوه).
4- داخستنی سه‌رجه‌م چێشتخانه‌كانی یەک ئه‌ستێره و دوو ئه‌ستێره.
5- سەرجەم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتیی گه‌شتوگوزار و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان لە شار و شارۆچكه‌كان ئه‌م بڕیارانه به هاوكاری یه‌كه كارگێڕییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و چاودێریی شوێنه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پابه‌ندبوونیان.
6- ئەم بڕیارانە لە 12ی ئازار تاوەکو 1ی نیسانی 2020 کاریان پێ دەکرێت.
