تووشبوویەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار كرا
وەزارەتی تەندروستی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە "کوڕێکی قوتابیی تەمەن (32) ساڵ، هاوپۆلی تووشبووێکی پێشوو لە شاری هەولێر، بە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 تۆمار کرا، گەنجەكە پێشتر کەرەنتین کرابوو، چونكە لە وڵاتی ئێران گەڕابووەوە.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تا ئێستا 17 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
باسنيوز
