تەندروستیی گەرمیان داواکارییەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕای گەیاندووە: "لەپاش داخستنی هۆڵی پرسەکان وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی و پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستا پرسەکان لە ناو ماڵ و کۆڵانەکان دادەنرێن، ئەمەش لەگەڵ بنەماکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نایەتەوە و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسهكه زیاتر دەکات".
ئاماژه بهوهش دراوه: "داواکارین ھاووڵاتییان لەو پەیامە تێبگەن کە قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی زۆری خەڵکی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە زیاتر دەکەن، کە تا ئێستا ناوچەکەمانی لێ بەدوورە".
باسنيوز
