چه‌ند شوێنێكى سلێمانى به ده‌رمانى دژه‌ڤایرۆس ڕشێندران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/3/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه: "بۆ شه‌وی سێیه‌م هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی به سه‌رپه‌رشتیی قایمقامی سلێمانی به‌رده‌وام بوو، شه‌وى ڕابردوو هه‌ریه‌ك له شه‌قامی سالم تا دووڕیانی سه‌رچنار، له شه‌قامی تووی مه‌لیكه‌وه بۆ 30 مه‌تریی ئازادی و عه‌لوه كۆنه‌كه، پاركی ئازادی تا كارێزه‌وشك تا پردی كۆبانی، له شه‌قامی قه‌نات و زانكۆوه تا سه‌ركارێز به ده‌رمان پاك كرانه‌وه".
باسى له‌وه‌ش كردووه، هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌موو شه‌قام و كۆڵانه‌كان و شوێنه گشتییه‌كانی شاری سلێمانی ده‌گرێته‌وه.
باسنيوز
