قایمقامی خانەقین: هێزە عێراقییەکان بەبێ هەماهەنگی 18 كەسیان دەستگیر کردووە
دلێر حەسەن سایە، قایمقامی قەزای خانەقین، ئەمڕۆ چوارشەممە11/ 3/ 2020 رایگەیاند: "هێزە عێراقییەكان بێ ئاگاداریی ئێمە و بە شێوەی خۆڕسك و بەبێ فەرمانی دادوەر هەڵمەتی رەشبگیری ل ەسنوری خانەقین ئەنجام دەدەن."
گوتیشی: "ئەو هەڵمەتانە كە بەبێ فەرمانی دادوەر و پاش كردەوە تیرۆریستییەكان بەڕێوەی دەبەن، لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا 18 كەس لە سنووری خانەقین لەلایەن ئەوانەوە گیراون."
قایمقامی خانەقین، باسی لەوەش كرد: "لە ئەگەری درێژەی ئەمجۆرە هەڵسوكەوتە بۆ داهاتوو هەڵوێستمان دەبێ و نیگەرانین و جێگەی قبووڵ نییە."
دوو شەو لەمەوبەر لە سنووری ناوچەی "گڵەیی" لە خانەقین لە ئاكامی هێرشی داعش بۆ سەر میلیشییاكان كوژراو و بریندار لێ كەوتەوە، لە بەرامبەردا میلیشیاكان و هێزەكانی سوپا و پۆلیس بەبێ فەرمانی دادوەر بە هەڵكوتانەسەر ماڵان 18 كەسیان دەستگیر كردووە.
باسنیوز
