بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانى هه‌ولێر به ده‌رمانى دژه‌ڤایرۆس ڕشێندرا
شه‌وى ڕابردوو 10/3/2020، تیمه‌كانى به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر، له هه‌ڵمه‌تێكى دیكه‌دا ناو بازاڕ و ده‌وروبه‌رى بازاڕیان به ده‌رمانى دژه‌ڤایرۆس ڕشاند، ئه‌مه‌ش بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
چه‌ند ڕۆژێكه بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا و ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه. شوێنه گشتییه‌كانى هه‌ولێر به ده‌رمانى دژه‌ڤایرۆس ده‌ڕشێندرێ.
باسنيوز
