بایدن: ئەگەر ترەمپ بۆ چوار ساڵی دیکە وەک سەرۆک بمێنێتەوە، هەسارەکەمان توشی سەرگەردانی دەکات
هەسارەکەمان توشی سەرگەردانییەک دەکات، کە ناتوانرێت بە ئاسانی چارەسەربکرێت
جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و کاندیدی پێشبینیکراوی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی داهاتوی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتو لە کۆشکی سپی ئەمریکادا بمێنێتەوە، "ئەوا هەسارەکەمان توشی سەرگەردانییەک دەکات، کە ناتوانرێت بە ئاسانی چارەسەربکرێت".
ئەو وتانەی بایدن لەکاتێکدایە بڕیارە مانگی (تشرینی دوەم/11)ی ئەمساڵ هەڵبژرادنە سەرۆکایەتییەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
ترەمپ بێتواناترین و بێخەمترین سەرۆکە کە تا ئێستا سەرۆکایەتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکای کردبێت
بایدن پێتر راشیگەیاندبو، ترەمپ "بێتواناترین و بێخەمترین" سەرۆکە کە تا ئێستا سەرۆکایەتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکای کردبێت.
رونیشیکردەوە، هەمو رۆژێک کە ترەمپ تیایدا سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات هەڕەشەیەک دەبێت بۆ ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا و مەترسی دەبێت بۆ سەر جیهان، پێویستە بەزوترین کات لەکۆشکی سپی دەربهێنین و نەهێڵین دوجار لەسەر یەک وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرێتەوە.
خەندان
