مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی دەزگای ئۆیکۆس شتیفتۆنگی ئەڵمانیای فیدراڵ کرد

مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی دەزگای ئۆیکۆس شتیفتۆنگی ئەڵمانیای فیدراڵ کرد
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەزگای ئۆیکۆس/ ئەڵمانیای فیدراڵ، بە سەرۆکایەتیی بەرێز دەیڤد میۆلەر، بەرپرسی کاروباری سیاسیی دەزگاکە بۆ ئازادیی ئایینی و کەمینەکان لە عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و، شاندێکی یاوەری، کە پێک هاتبوون لە مایکل وۆڵف، جێگری سەرۆکی دەزگای ئۆیکۆس شتیفتۆنگ بۆ چاودێریکردنی پرۆژەکانی دەزگاکەیان لە کوردستان و عێراق و، خاتوو ڕێچکا، ڕاوێژکاری بواری کەلتووریی دەزگای ناوبراو کرد.



لەو دیدارەدا، کە ئەندامانی مەکتەب ئامادە بوون، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دواپێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی بۆ شاندی میوان باس کرد و ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی حکوومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ بەرز دەنرخێنین، بەتایبەتی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئاوارەکان و هاوکاریی سەربازی بۆ مەشقی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.



بەشێکی دیکەی ئەو دیدارە گفتوگۆ بوو دەربارە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و دواین هەوڵی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ.



پرسی ئاوارەکانی شەڕی داعش بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، بەڕێز سیوەیلی دۆخی پێکهاتە ئایینی و ئیتنیکیەکانی کوردستان و عێراقی بۆ شاندی میوان ڕوون کردەوە و گوتی، بارودۆخی ئاوارەکان بەگشتی باش نییە، لەبەر ئەوەی بە هۆکاری نەبوونی ئەمنیەت و خزمەتگوزاری و کار توانای گەڕانەوەیان بۆ جێگای خۆیان نییە، بەتایبەتی ئاوارەکانی دەشتی نەینەوا و مووسڵ.



لە درێژەی دانیشتنەکەدا باس لە گرنگیدان بە پرسی ئاوارەکان و جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە خرایە ڕوو و بە فراوانی باسی میکانیزمی هاوکاریی مرۆیی کرا، تاکو ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە و دووبارە ژیان بنیات بنێنەوە و بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و نەچنە دەروەی وڵات، چونکە ئەوان خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەن. بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی داوای کرد کە ڕێکخراوە جیهانییەکان لە ڕێگەی پڕۆژەی بچووک و مامناوەندییەوە هەوڵی تواناسازی بدەن بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و خزمەتگوزاری و فێربوون، تاکو ئاوارەکان بە سەربەرزانە بگەڕێنەوە و ژیانی ئاساییی خۆیان بەڕێ بکەن. ڕاستە حکوومەتی هەرێم هەموو توانایەکی خستووەتە گەڕ بۆ پاراستنی تەندروستی و پێشکەشکردنی چەندین خزمەتگوزاری و پڕۆژەی تر بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، بەڵام پێوستی بە هاوکاریی زیاتری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە.



بەڕێز دەیڤد میۆلەر، بە ناوی شاندی یاوەر و دەزگای ئۆیکۆسی ئەڵمانی سوپاسی ئەو پێشوازی و هاوکاریانەی کرد کە وەک ئاسانکاری بۆ کارەکانیان پێشکەشیان کراوە. بەڕێز دەیڤد سەقامگیری و پیشکەوتنەکانی هەرێم و هاوکاریکردنی ئاوارە و لێقەوماوانی شەڕی داعشی بە کەلتوورێکی جوان و پیرۆز وەسف کرد و گوتی، کەلتووری بەرزی لێبووردەیی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان بەرامبەر سەرجەم ئایین و نەتەوە جیاوازەکان جێگای ڕێز و پێزانینە. بەڕێزیان ڕایگەیاند، دەزگاکەیان پردێکی پەیوەندیی بەهێزی دامەزراندووە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیای فیدراڵدا بۆ ئاشنابوون بە دۆخی هەرێمی کوردستان و گەیاندنی دەنگ و داخوازییەکانی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و خوازیارن لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پڕۆژەکانیان فراوانتر بکەن.



هۆشیار سیوەیلی ئامادەییی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک)ی دووپات کردەوە بو هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک، تاکو دەزگای ئۆیکۆس
Top