ئەمڕۆ شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە ئەڵمانیا

ئەمڕۆ شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە ئەڵمانیا
ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە ئەڵمانیا و بەشداریی کۆنفراسێکی تایبەت بە کێشەی کورد لە رۆژھەڵات و سەرکەوتنی دەکات.

سامان ئەحمەد، بەرێوەبەری گشتیی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی٣ی٢٠٢٠ شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە ئەڵمانیا و بەشداریی کۆنفرانسێکی تایبەت بە کێشەی کورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و سەرکەوتنی دەکات کە بەرلین بەڕێوە دەچێت".

شاندەکە بە سەرۆکایەتیی ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامیەتی ژمارەیەک پەرلەمانتار لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان بەشدار دەبن.

گوتیشی: "کۆنفرانسەکە لە بەرلین بەڕێوە دەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت".












باسنيوز


Top