فرۆشگایه‌كى سلێمانى له كۆگاكه‌یدا توالێتی بۆ عه‌مباركردنی هه‌نگوین به‌كار هێناوه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/3/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی عه‌مباركردن له شوێنه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، كۆگای فرۆشگای كه‌یوان له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته داده‌خرێت".
باس له‌وه‌ش كراوه: "خاوه‌نی فرۆشگاكه، نهۆمى خواره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی كردووه به كۆگای عه‌مباركردن، به‌ڵام شوێنه‌كه هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه و ته‌نانه‌ت توالێتی بۆ عه‌مباركردنی هه‌نگوین به‌كار هێناوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێنوێنییه‌كانى كاركردنه".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، به بڕیاری قایمقامی سلێمانی كۆگای فرۆشگاكه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
قایمقامیه‌تى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، بۆ پارێزگاریكردن له‌و خۆراك و ماددانه‌ی تێیدا عه‌مبار كراوه، پێویسته ئه‌و شوێنانه‌ی وه‌ك كۆگا به‌كار ده‌هێنرێن، مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، سیسته‌می گه‌رم و ساردی جێبه‌جێ كرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له خراپنه‌بوونی خۆراكه‌كان بكات، هه‌روه‌ها به ته‌واوی ڕێگری كرابێت له قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرج) بۆ چوونه ناو خواردنه‌كان.
باسنيوز
