فرسه‌ت سۆفى: مه‌راسیمى پرسه له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاگیرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/3/2020، د. فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕاى گه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ لقى هه‌ولێرى یه‌كێتیی زانایانى ئایینى ئیسلام له كوردستان، داوامان لێ كردن، وه‌ك ئه‌و ڕۆڵ و پێگه گرنگه‌ى هه‌یانه له‌ناو خه‌ڵكیدا، له وتارى هه‌ینیدا ڕۆڵ ببینن له هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك و له جێبه‌جێكردنى ئه‌و ڕێنوێنانه‌ى ئێمه ده‌رمانكردوون له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی".
گوتیشى: "هیوادارم هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌و ڕێنوێنی و ئیجرائاتانه بن، كه له ماوه‌ى ڕابردوودا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌رچوونه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پارێزگارى له ته‌ندروستیی گشتى بكه‌ین و خۆپارێزى له‌م ڤایرۆسه بكه‌ین".
پارێزگارى هه‌ولێر جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه: "تا ئه‌م ساته‌ى ئێستا كه قسه ده‌كه‌ین، هیچ حاڵه‌تێكى كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه، هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه".
د. فرسه‌ت سۆفى ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مامۆستایانى ئایینى قسه‌یان كردووه و هه‌موویان كۆك بوونه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریان دا، تا 21/3/2020، مه‌راسیمى پرسه و فاتیحه‌خوێندن، له هه‌موو سنوورى پارێزگارى هه‌ولێر ڕاده‌گیرێت، ده‌شڵێت: "ئه‌و مه‌راسیمه ته‌نیا له‌سه‌ر قه‌بران ده‌بێت، دواى ئه‌مه‌ش له ماڵ و هۆڵ و مزگه‌وته‌كان به‌ڕێوه ناچێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا پارێزگاریكردنه له ته‌ندروستیی خه‌ڵك".
باس‌نیوز
