دوکان.. مەلەکردن لە مەلەوانگەکان و نێرگەلە کێشان قەدەغە دەکرێت
قائیمقامییەتی دوکان لە راگەیاندراوەکدا کە تێیدا بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی مەلەکردن لە مەلەوانگەکان و نێرگەلەکێشان، لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتییش بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە دەکەن.
جەختیشکراوەتەوە، کە ئەم بڕیار و ڕێنماییانە لەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و خەڵکی ئامانجیانە و لێژنەکانیان بەردەوام چاودێری شوێنە گشتییەکان دەکەن، تا هاووڵاتییان تووشی هیچ زیانێک نەبن، داواش لە هاووڵاتییان دەکرێت پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن و خۆیانبپارێزن.
باسنیوز
