مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان : به‌شداری كورد له‌ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی ده‌ستور ده‌بێت

 مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان : به‌شداری كورد له‌ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی ده‌ستور ده‌بێت
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ گفتوگۆدان بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی هاتوەته‌ پێش، به‌شداری كورد له‌ حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراقیش له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی ده‌ستور ده‌بێت.

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، "به‌شداری كورد له‌ حكومه‌تی عێراق رونه‌، چۆن كورد مافه‌كانی پارێزراو ده‌بێت و ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ ده‌ستور جێبه‌جێكراون ده‌بێت، جیبه‌جێبكرێن، ئه‌و مافانه‌ش كه‌ بۆ خه‌ڵكی عێراق هه‌ن جگه‌ له‌ كورد بۆ ئه‌وانیش جێبه‌جێبكرێن، ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ له‌ حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق به‌شدار ده‌بین".

هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوریه‌ و له‌ ده‌ستوری عێراق جێگیركراوه‌، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوریش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت


ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوریه‌ و له‌ ده‌ستوری عێراق جێگیركراوه‌، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوریش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

یه‌كی ئه‌م مانگه‌ سەرۆک به‌رهه‌م، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپارد


یه‌كی ئه‌م مانگه‌، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپارد، كه‌ له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری شیعه‌كانه‌وه‌ پشتیوانی لێده‌كرێت، ماوەی مانگێکیشی لەبەردەستدایە بۆ پێشکەشکردنی کابینەکەی.

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی عێراق و دانوستان و گفتوگۆكانی به‌شداری له‌ حكومه‌تی ئاینده‌ مه‌حمود محه‌مه‌د رایگه‌یاند، "به‌ به‌رده‌وام له‌ گفتوگۆداین، كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرا و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كوتله‌ سیاسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوە، بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هاتوەته‌ پێش".









خه‌ندان
Top