داعش دوو گەنجی گەرمیان ئازاد دەکات
رائید عوسمان محەممەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی کفری راگەیاند، "چەکدارانی داعش پێش شەش مانگ ئەو دوو گەنجەیان دەستگیرکردووە و ئەمڕۆ هەریەکەیان بە 40 هەزار دۆلار ئازاد کردووە".
چەکدارانی داعش رۆژی دووشەممە 16-02-2020 بە خێزانی ئەو دوو گەنجەیان گوتووە، لە هەمان شوێنی دەستگیرکردنی کوڕەکانیاندا ئامادەبن و بۆیان دەهێننەوە.
هەروەها بەڕێوەبەری ئاسایشی کفری ئاماژەی بەوە کرد، "ئەو دەنگۆیانە راست نین کە دەڵێن گوایە داعش لە جاران بەهێزتر و دەوڵەمەندترن. ئەوە تەنیا وەهمە و ئێستا داعش هیچ سەرچاوەیەکی دارایی نییە و دەستی داوەتە ئەم کارانە".
