لە سۆران بەفر سەقفی چوار پێشانگە دەڕووخێنێت و زیان بە 40 ئۆتۆمبێل دەگەیێنێت
رائید کاروان میراودەلی بەرپرسی بەشی هونەریی بەرگریی شارستانی سۆران راگەیاند: "جگە لە داڕووخانی ئەو سێ پێشانگەیە داڕووخانی خانووشمان هەبووە لە گەڕەکی قەندیل، هەروەها هۆڵی 30 هەمووی داڕووخاوە، لە شووشتنگەی ئۆتۆمبێلی بەرامبەر مەکتەبی رێکخستن کەپرەکان دابەزیون و سێ ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە و بەدرێژایی ئەمڕۆ نزیکەی 40 ئۆتۆمبێل رزگارکراون، 13 کەسیش لەنێو بەفر گیریانخواردبوو ئەوانیش رزگارکران".
لەکاتی راستەوخۆکەدا پێشانگەیەکی دیکەش داڕووخا و کەسێک لەژێر سەقفی پێشانگەکەدا مابووەوە و گیری خواردبوو کە تیمەکانی فریاکەوتن چوون بۆ یارمەتیدانی. دواتر تیمەکانی فریاکەوتن دەریانهێنا و دەرکەوت کە تەندروستیی جێگیرە.
