نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکانی عێراق کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق، کۆ دەبێتەوە.
بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە 11-2-2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی هەردوو جێگرەکەی، لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە.
پێشتر ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی عێراق و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق و یەکھەڵوێستیی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق.
دروستکردنی ھاوپەیمانیی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بەشێکی دیکەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق دەبێت.
باسنیوز
