پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێک لە چەند ناوچەیەکی گەرمیان ئەنجام دەدات

پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێک لە چەند ناوچەیەکی گەرمیان ئەنجام دەدات
هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئۆپەراسیۆنێک لە چەند ناوچەیەک بۆ گەڕان و ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجام دەدات.

سەباح محەمەد، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی کفریی پارتی دیموکراتی کوردستان رايگەیاند، هێزێکی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس کە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلیان لایە، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ هەڵکوتانە سەر چەکدارانی داعش لە سنووری ناوچەی داودە دەست پێکردووە و لە چەند ناوچەیەکیش شەڕ و پێکدادا ڕووی داوە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بۆمبێک تەقیوەتەوە و تائێستا لە چەند شوێنێکیش ڕووبەڕووبوونەوە و تەقەکردن ڕووی داوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئەم ناوچە کوردستانییانە بەردەوام باس لە زیادبوونی جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە دەکەن.










باسنيوز


Top