سەفین دزەیی: ڕووسیا بایەخ بە بۆچوونی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەدات

سەفین دزەیی: ڕووسیا بایەخ بە بۆچوونی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەدات
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، ڕووسیا، هەرێمی کوردستان بە یاریکەرێک لە سیاسەتی نێودەوڵەتی دەبینێت و بایەخ بە بۆچوونی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەدات.

سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رايگەیاند: ”رووسیا وادەبینێت هەرێمی کوردستان گەمەکەرێکە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، بۆیە بایەخ بە بۆچوونی سیاسیمان دەدەن. لەم چوارچێوەیەشدا سەردانی هەموو لایەکیان کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت و لایەنەکان کۆبووەوە“.

ئاماژەشی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا بۆ هەموو ئاستەکان دابەزێنێت و سوود لە ئەزموونی ڕووسیا ببینێت.

باسیشی لەوە کرد کە ڕووسیا لە دێر زەمانەوە هەژموونی لە شوێنی جیاجیا هەبووە لە سەرانسەری جیهاندا. ”ڕووسیای ئەمڕۆش هەوڵدەدات پێگەی خۆی درووست بکاتەوە، لە بواری سیاسی بێت یاخود ئابووری“.












باسنيوز

Top