ڕانیە.. پرۆژەیەكی كارەبا بە بڕی زیاتر لە 178 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت

ڕانیە.. پرۆژەیەكی كارەبا بە بڕی زیاتر لە 178 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ ڕانیه‌ پرۆژەیەكی كارەبا بە بڕی زیاتر لە 178 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30/1/2020، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجام دراوە، بە بڕی 178 ملیۆن و 369 هەزار و 750 دینار، پرۆژەیەكی كارەبا لە ڕانیە جێبەجێ دەكرێت".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، پرۆژه‌كه‌ بریتییە لە دانانی تۆڕی نوێ لە گەڕەكی چوارچرا لە ڕانیە وێستگەی 132 ڕانیە، فیدەری 39+42.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بڕیار وایه‌ پرۆژەكە لەماوەی 40 ڕۆژدا تەواو بێت و لەلایەن كۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبەجێ دەكرێت.









باسنيوز



Top