میخائیل بۆگدانۆف: لە سووریا پشتگیری لە مافی کورد دەکەین
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر، میخائیل بۆگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ کارباری ڕۆژەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوکەدا جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەش کرد: "پێویستە هەموو هێزە کوردییەکان لە سووریا یەکڕێز و هەماهەنگ بن و دەبێت چارەسەرێکی پێویست بۆ دۆخی ئێستا سووریا بدۆزرێتەوە"
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە پشتگیریی مافی کورد لە سووریا دەکەین و هەرشە لە هیچ لایەنێک ناکەین و و پێویستە هێزە کوردییەکانی سووریا لەگەڵ لایەنەکانی سووریا کۆ ببنەوە و گفتوگۆ بکەن".
لەمبارەوە نەواف ڕه‌شید، سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی ئەنەکەسە لە هه‌رێمی کوردستانی (ئه‌نه‌که‌سه) بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ له باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له هه‌ولێر شاندێکی ئه‌نه‌که‌سه به نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه، کامه‌ران حه‌جۆ و ئیبراهیم برۆ و د.ئیسماعیل حه‌ساف لەگەڵ میخاییل بۆ‌گدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی سەرۆكی ڕووسیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەروەی ڕووسیا کۆ بوونه‌وه کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر پرسی سووریا و ته‌نگژه‌ی سووریا و ناوچه‌که و مافەکانی کوردە لە داهاتووی سووریا".
گوتیشی: "له‌سه‌ر داوای رووسیا داوا کراوه ئه‌م کۆبوونه‌وه بکرێت و پێشوه‌خته پاکێجی تایبه‌تمان هه‌یه له‌سه‌ر پرسی چاره‌سه‌ریی سووریا، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی رووسیاین بزانین ئه‌وان چیان پێیه".
راشی گه‌یاند: ئه‌گه‌ر پرسی له‌شکری هاته ئاراوه، باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ له‌به‌رنامه دایه".
دوێنێ چوارشەممە میخائیل بۆگدانۆف گەیشتە هەولێر و لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی وکردستان کۆ بووەوە.
باسنيوز
