خولی نایابی تۆپی پێ بەهۆی نائارامیی عێراقەوە دەگوازرێتەوە کوردستان
خولی نایابی تۆپی پێی عێراقی بەهۆی نائارامیی وڵاتەکەوە، دەگوازرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە سێ یاریگا بەڕێوە دەچێت.
یەکێتیی تۆپی پێی عێراقی بڕیاری داوە خولی نایابی ئەمساڵی تۆپی پێی وڵاتەکەی لە یاریگاکانی هەولێر، دهۆک و زاخۆ بەڕێوە ببرێن.
بەهۆی ناسەقامگیری و خراپیی بارودۆخی ئەمنیی شارەکانی عێراق، بڕیاری بەڕێوەچوونی یارییەکانی تۆپی پێی عێراقی لە هەرێمی کوردستان دراوە.
یانە بەشداربووەکانی خولەکە بەسەر سێ گرووپ دابەش کراون، کە بریتین لە:
گرووپی یەکەم
یانەکانی زەوڕا، نەوتی باشوور، مینا، نەجەف و کارەبا
یارییەکانی ئەو گرووپە لە یاریگای زاخۆ بەڕێوە دەچن.
گرووپی دووەم
یانەکانی قوە جەویە، حدود، پیشەسازیی کارەبا، ئەمیندارێتیی بەغدا و نەوت
یارییەکانی ئەو گرووپە لە یاریگای دهۆک بەڕێوە دەچن.
گرووپی سێیەم
یانەکانی هەولێر، شورتە، نوتی میسان، نەوتی باشوور و تەڵەبە
یارییەکانی ئەو گرووپە لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوە دەچن.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداریی توندڕەو، تاوانکاری و تیرۆریستی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە، کە بە ئارەزووی خۆیان و بەپێی بەرژەوەندیی ئەو لایەنەی کاری بۆ دەکەن، کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
باسنيوز
