لە هەولێر دیواری پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لادەبرێن

لە هەولێر دیواری پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لادەبرێن
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر رایگەیاند، دیواری سەرجەم پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لادەبرێن ‌و وەك قۆناخی یەكەم لە پرۆژەكانی ناوشارەوە دەست پێدەكەن.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر راگەیاند، بڕیاری لابردنی دیواری پرۆژەكانی نیشتەجێبوون بڕیارێكی نوێ‌ نییە، پێشتر هەبووە، بەڵام نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، "ئێستا بڕیارەكە نوێ‌ كراوەتەوە ‌و دەبێت هەتاوەكو ناوەڕاستی ئەمساڵ جێبەجێبكرێت".

چاوەڕێ دەکرێت جێبەجێکردنی بڕیارەکە بێگرفت نەبێت و ئاستەنگی بۆ دروست ببێت، بەتایبەتی کە ئەگەری ئەوە هەیە بەشێک لە خاوەنی پرۆژەکان دژی بڕیارەکە بن.

سامان عارەب، ئەوەی خستەڕوو، "وەك قۆناخی یەكەم لە پرۆژەكانی ناوشارەوە دەست پێدەكەین، دواتر پرۆژەكانی دەرەوەی شارەكانیش دەگرێتەوە".

لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا نزیكەی 160 پرۆژەی نیشتەجێبوونی بواری وەبەرهێنان هەن.
Top