سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی رووسیا كۆبوونەوە

سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی رووسیا كۆبوونەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ ميخائيل بۆگدانۆڤ نوێنه‌ری سه‌رۆكی رووسیا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەم وڵاتە كرد.


پێش كەمێك سەرۆك بارزانی و میخایل بۆگدانۆڤ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی نێوان كورد و رووسیا كۆبوونه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ میخائیل بۆگدانۆڤ به‌ سه‌ردانێكی فەرمی گه‌یشته‌ هەرێمی كوردستان، لە هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.


بۆگدانۆڤ بە سەرۆكایەتیی شاندی باڵای رووسیا ئەم سەردانەی بۆ هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە، بە بێ ئەوەی سەردانی بەغدا بكات.











باسنيوز
Top