شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ته‌رمی مێرمنداڵێك به‌ناوی (س.ع) ته‌مه‌ن 16 ساڵ، کە پیشه‌ی قوتابی بووە و دانیشتووی شارەدێی ژاراوه‌یە گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌ڵادزێ كه به چه‌كی جۆری (ئێم فۆڕ) لە ماڵی خۆیاندا خۆی كوشتووه و شوێنه‌واری سێ گولـلـه به سه‌ریه‌وه هه‌بووه.
گوتیشی: "دوای توێكاری، تەرمەکەی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه کراوەتەوە و لێكۆڵینه‌وه دەستی پێ کردووە".
باسنيوز