قایمقامیه‌تى سلێمانى ئارایشتگه‌یه‌ك داده‌خات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29/1/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا شاتوو حوسێن، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئارایشتگه‌كانی سه‌ر به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه: "له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لێژنه‌كه بۆ ئارایشتگه و ئه‌و شوێنانه‌ی خانمان بۆ جوانكاری ڕووی تێده‌كه‌ن و پشكنینی بۆ شوێن و ئامێر و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن، ده‌ركه‌وتووه ئارایشتگای (یارا) له گه‌ڕه‌كی (چوارچرا)ی شاری سلێمانی، پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن نابێت".
ده‌شڵێت: "یه‌كێك له سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگه‌كه، جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانه له شوێنه‌كه‌یدا، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانه و مه‌ترسیی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌سه‌ر ئه‌و خانمانه دروست ده‌كات، كه سه‌ردانی ئه‌و ئارایشتگه‌یه ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئارایشتگهكان باسى له‌وه‌ش كردووه، مۆڵه‌ت بنه‌مای كاركردنه بۆ هه‌ر پیشه‌یه‌ك كه له شوێنێكدا ئه‌نجام ده‌درێت، "بۆیه پێویسته ئه‌و شوێنه‌ی پیشه‌یه‌كی دیاریكراوی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، مۆڵه‌تی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرتبێت، پاشان ده‌توانێت كاری تێدا بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه لێژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاریی یاسایی ده‌كرێنه‌وه".
شاتوو حوسێن ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ئارایشتگه‌كه داده‌خرێت تا ئه‌و كاته‌ی مۆڵه‌تی كاركردن له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رده‌گرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
