گەرمیان.. پێنج هاووڵاتی بە دراوی ساختەوە دەستگیر كران

گەرمیان.. پێنج هاووڵاتی بە دراوی ساختەوە دەستگیر كران
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، دەستگیركردنی پێنج هاووڵاتیی بە دراوی ساختەوە لە شارەدێی ڕزگاریی سەر بە قەزای كەلار ڕاگەیاند.

موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ڕايگەیاند: "هێزەكانی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای وەرگرتنی زانیاریی ورد و چاودێریكردنی تەواو، توانیان لە شارەدێی ڕزگاریی سەر بە قەزای كەلار 5 هاووڵاتی لەكاتی مامەڵەكردن بە بڕێك دراوی ساختەی عێراقی و ئەمریكییەوە دەستگیر بكەن".

گوتیشی: "چوار لە دەستگیركراوەكان ئەندامی یەك خێزانن و بەنیاز بوون لەنێو بازاڕی شارەدێكەدا دراوە ساختەكە ساغ بكەنەوە".

ئاماژەی بەوەش دا "ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 281 ی یاسای سزادانی عێراقی بەند كراون و لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە".











باسنيوز

Top