بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تیمێكى تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى جێگیر ده‌كرێت
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ڕێوشوێنى پێویست بۆ ڕێگریكردن و به‌گژداچوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كوشنده‌ى كۆرۆنا ده‌ستى پێكردووه، تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانى ڕايگه‌یاند: "بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێوشوێنى توندمان ده‌ست پێكردووه، به‌جۆرێك تیمێكى تایبه‌ت به ئامێری پشكنینی پێشكه‌وتوو له فڕۆكه‌خانه جێگیر كراوه و پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌كات، كه له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان".
گوتیشی: "هه‌رچه‌نده ئه‌و ڤایرۆسه له‌چه‌ند وڵاتێكدا بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له فڕۆكه‌خانه‌كان تۆمار نه‌كراوه، هه‌ر كه‌سێكیش گومانی تووشبوونی ئه‌و ڤایرۆسه‌ى لێ بكرێت، ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه".
پێشتر له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكى لێژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕايگه‌یاندبوو: "بۆ ڕێگرىكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، لێژنه‌كه‌مان سه‌ردانی سه‌رجه‌م ئه‌و چێشتخانه و هۆتێل و شوێنانه ده‌كه‌ن، كه كرێكاری چینی كاری تێدا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چاودێریی ته‌ندروستیی سه‌نته‌ره‌كانى مه‌ساج ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ڕێگرى له‌و ڤایرۆسه بكه‌ین".
باسنيوز
