پەرلەمانتارێک: پێشبینی دەکرێت ماوەی ساڵێک بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران درێژ بکرێتەوە
جەلال محمەد ئەمین، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، ڕايگەیاند: "نامەکەی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان، لەلای دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانە و داوای چارەسەری کێشەکەیان کردووە کە کەوتوونەتە بۆشایی یاساییەوە".
گوتیشی: "پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماوەی مانگێک دەکەوێتە پشووی زستانەوە، بۆیە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی یاسادانان، دەستەی سەرۆکایەتی داوا لە لیژنەی یاسایی دەکات رێکارەکان بگرێتە بەر".
ئەو پەلەمانتارە دەشڵێت دەشڵێت: "پێشبینی دەکرێت تەمەنی یاساییان ماوەی ساڵێک بۆ درێژ بکرێتەوە تا ئەوکاتەی پەرلەمان و لایەنەکان لەسەر کۆمیسیۆن دەگەنە رێککەوتن لەسەر دابەشکردنەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران".
باسنيوز
