بارزان.. بەهۆی کولتووری ژینگەپارێزییهوه ژمارەی ئاژەڵی کێوی ڕوو لە زیادبوونە
گوتیشی: "وهك فۆتۆ زیاتر وێنەی سروشتی و ژیانی کێوی دەگرم کە هەر لە زووەوە ئاواتی من بووە کوردستان بەگشتی ژێنگەیەکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە، بەتایبەتیش ناوچەی بارزان بەهۆی کولتۆری ژینگەپارێزییەوە ژمارەی ئاژەڵە کێوییەکانی ڕوو لە زیادبوونن و لە ناوچەکانیتر لە مرۆڤ دەترسن، بوونی بزنە کێوی لە شاخەکانی بارزان، یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ کاری فۆتۆگرافی، بەتایبەت وێنەی باڵندە و ئاژەڵی کێوی".
غهفوور كوركهیی ئهوهشی خسته ڕوو: "هێشتا له کوردستان کڕین و فرۆشتنی وێنەی فۆتۆگرافهری نەبووه کولتوور، بەتایبەت وێنهی سروشتی بە هەژارترین بواری فۆتۆگرافهری دەزانم و کە وێنهگر هیچ پارەیەکی لەو ماندووبوونەی دەست ناکەوێت، بەداخەوە لە کوردستان بەگشتی نابینم هیچ بایەخێک بە بواری فۆتۆگرافهری بدرێت".
روونیشی كردهوه: "بۆ داهاتوو لە بەرنامەمدایە زیاتر ههوڵ بدەم لەڕێگەی پیشانگەوە هەندێک لە بەرهەمەکانم چاپ بکەم و خزمەت بەم بوارە بکەم، بە تابلۆ بۆ ئەوەی ببێتە کولتوور لە جێگای وێنە و دیمەنی وڵاتانیتر بە دیواری ماڵەکانمانەوە هەڵبواسین، ماڵەکانمان بە دیمەنە جوانەکانی کوردستان بڕازێنینەوە".
باسنيوز
