پێنجوێن.. تەرمی هاووڵاتییەک دۆزراویەوە
لوقمان لەتیف، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێجوێن ڕايگەیاند: "کاتژمێر ٨ ی شەوی ڕابردوو تەرمی هاووڵاتییەکی نەناسراو گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان".
گوتیشی: "دوای ئەوەی لەلایەن شوانێکەوە پۆلیسی گەرمک لە بوونی تەرمێک ئاگادار کراوەتەوە، تەرمی ئەو هاووڵاتییە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".
بە گوتەی لوقمان لەتیف تەمەنی هاووڵاتییەکە نزیکەی ٤٠ ساڵە و ئاژەڵی دڕندەش بەشێکی زۆر لە لەشیان خواردووە.
باسنيوز
